|
زەمه‌ن دووپات ئه‌بێته‌وە! منداڵه دڵ وەکو جاران ئاوازی عه‌شق ئه‌ڵێته‌وە! خۆشه‌ویستیم که پێموابوو تازە ئیدی نایه‌ته‌وە، وا هه‌ست دەکه‌م سه‌رله‌نوێ ئه‌ژێته‌وە! باش له بیرمه، نۆ خووله‌ک و چه‌ند چرکه لێوم نه‌یویست له لێوانت جوێ بێته‌وە! ئێستا به یادی ئه‌و ماچه، چاوم به نیگاته‌وە ئاوسه و هه‌ر چرکه‌یه‌ک ، نۆ خوله‌ک ئه‌شکی ماچی ناچارە لێبێته‌وە! ئێستاش ڤاگۆنی شه‌مه‌ندەفه‌رەکه‌ی لای ماڵتان رۆژی سه‌د جار هه‌ڵمدەگرێ و له سندووقی لای ماچه نهێنییه‌کانی هه‌ردوکمانم ئه‌نێته‌وە! دوایین جار که گووتت: ماڵاوا، هێشتا ناخم هه‌ڵیگرتووە و دوایین نیگات قه‌ت له چاوم نابێته‌وە! دڵم دیسان وەک منداڵێ بیرت دەکا و وا هه‌ست دەکه‌م زەمه‌ن دووپات دەبێته‌وە!
|
About![]()
Home
|