|
وەکو جارەکانی پاریس، هاوڕێم، دانیشتووم و دڵم لێوانلێوە له ووشه! به‌ڵام ئه‌مجارە، له ئوسلۆ! دەڵێی له لێوە مه‌نگه‌کانی گڵاسه بیرەکه‌ی به‌ردەستم، ووشه‌کان هه‌ڵدەلووشم و له چه‌ند رێیانی دەست و چاو وهزر و بیرەوەرییه‌وە، دەیهێنمه سه‌ر په‌ڕاو! هاوڕێ گیان، نازانم بۆ پێموایه هه‌ر دەبێ قسه‌کانم بۆ تۆ بکه‌م؟ ئه‌و شه‌وەی باڕەکه‌ی خاتوو " نوور" م له بیرە که خه‌ریک بۆت ئه‌دوام. لێوان‌لێو بووم له دڵته‌نگی! وه ک ئه‌و شه‌وە ، ئه‌مشه‌ویش لێوانلێوم له دڵته‌نگی و خه‌م له هه‌ر چوار لاوە ته‌نیومی! له‌بیرته ئه‌و شه‌وە بۆ به‌رخۆڵه‌کان هه‌نیسکم ئه‌دا؟ ئه‌مشه‌ویش بۆ ئه‌وان، ماڵاوایی ئازیزێک و له دایکبوونی لێوێکی پڕ له ماڵاوایی، دڵم ته‌نگه! ئاخ که چه‌نده بیری جارێکی دیکه دانیشتن له گه‌ڵ تۆ، دەکه‌مه‌وە! شه‌قامه سه‌رەکییه‌کانی ئوسلۆ بێدەنگن و " تریک" ه هه‌زار پێیه‌کان هه‌روا دێن و دەڕۆن و قیژە و خشپه‌ی میله ئاسنینه‌کانیان دێته گوێچکه‌م! راست له پاریسه دڵته‌نگه‌که‌ی خۆمان دەچێ که جار جارێ پێکه‌وە دەچووینه دەرەوە و به ماندووییه‌کی زۆرەوە دەگه‌ڕاینه‌وە! موسیقایه‌کی ئارام درنگ درنگ وەبه‌ر گوێچکه‌م دەکه‌وێ و چاوم جار جار له‌گه‌ڵ گیڤه‌ی ئه‌و تاکسییه خێرایانه دەچێ که به په‌له به دوای موسافرە سه‌رخۆشه‌کانه‌وەن. ئااااااااای که ئه‌مشه‌و بیری رابردوو دەکه‌م! بیری هه‌موو تاڵی و شیرینیه‌کان ژیانی خۆم و تۆ و ... له بیرته " نوور " هات و گووتی: چیته؟! تۆش دەستت به‌سه‌رمدا دەهێنا و دەتلاواندمه‌وە؟! بۆنی خاکیبوون و بۆنی سادەیی هاوڕێ بوون ، له بۆنی خاک و خۆڵی پاش بارینی نمه بارانی هاوینان دەچێ! ئه‌رێ، بۆنی لێوی خاکی نمه باران لێداو دەکه‌م! بیری ئه‌و، بیری باران، بیری خوا و خه‌نده و گریه‌ی جاران ده‌که‌م! هاوڕێم، من وا بیر دەکه‌مه‌وە که چرکه رابردووە رۆیشتووەکان هه‌مدیس ده‌گه‌ڕێنه‌وە! به‌ڵام گه‌ڕانه‌وە‌کانیان ، ئایا له گه‌ڵ ناخی رۆیشتووی دوینێ و ئه‌مڕۆماندا دێنه‌وە؟! له تۆ دڵته‌نگترم ئه‌مشه‌و! حه‌ز دەکه‌م بۆ که‌سێک بدوێم و ئه‌م ناخه باوان مردووە هه‌ڵدڕم! به‌ڵام که‌س نییه، نا! که‌س نییه گوێم بۆ رادێرێ! ئاخر له هاوڕێ درۆزنه‌کان دەترسم! نه‌مدەزانی رۆژێک ئاوا ته‌نیا دەبم و بیر له چرکه به چرکه‌ی سادەبوونه‌کانی تۆ دەکه‌مه‌وە! ئه‌مشه‌و ته‌نیا هاوڕێ و گوێگرمی و خه‌ریکه باست بۆ دەکه‌م که دوێنێ چه‌ندە پێکه‌نینی تێدا بوو بۆم و ئه‌مڕۆ چه‌ندە چاو پڕ له ئه‌سرم! له بیرته جار جار ، کارێکی سه‌رنجڕاکێشت دەکرد و دەتگووت: به قوربانت، ئه‌مه‌ش له بیرەوەرییه‌کانتدا بنووسه؟! منیش دەمدا له قاقی پێکه‌نین و شه‌قامه شێته‌کانی پاریس پڕ دەبوون له قاقاکانی من؟! قامکه‌کانم سڕن و منیش له بیرەوەرییه‌کاندا سڕم! نازانم تۆش ئێستا چی دەکه‌ی؟! ئایا ته‌نیای و گوێ بۆ عومه‌ر دزەیی دەگری یان له هه‌وارە دڵته‌نگه‌که‌ی " نوور" دانیشتووی و جار جار دڵته‌نگی و جار جار چاو بۆ دەوروبه‌رت هه‌ڵدەخه‌ی؟! دەزانی، باوەڕ بکه ئێستا له خۆمه‌وە " چارلی چاپلین" م بیر هاته‌وە! ها ها ها ها ئه‌تسپێرم به ئارامترین بیرەوەری و بۆنی خاک و چێژی ماچکردنی ژێرملی ئالان و ماکوانم! ئه‌هااااااای هاوڕێ گیان، تۆش له دایکبوونت پیرۆز بێ!! رێکه‌وتی نووسین: 22ی 05 ی 2009 ی زایینی
|
About![]()
Home
|