تبليغاتX
بۆ ئاشقان - خۆشمدەوێی!

بۆ ئاشقان

چرکه روداوە رۆیشتووەکان به‌ردەوام له دووپاتبوونه‌وەدان!

 

ئه‌مشه‌و دڵم وەک ماڵێکی تاسه گرتوو،

بیری چرپه‌ی پێتی ئه‌کرد!

ئه‌مشه‌و چاوم ساتێ چه‌ند جار،

په‌نای بۆ موبایله‌که‌م

ئه‌برد!

ئه‌مشه‌و وەک تۆ، منیش چاوم

خه‌وی

نه‌بوو!

تا برژانگم یه‌کیان دەگرت،

هه‌ستم به‌رەو لای تۆ

ئه‌چوو!

لێژنه‌ی دڵم دەنگی بۆ دای،

چه‌ند جارێ که‌وتی و

هه‌ڵکه‌وتی!

له کۆتایی ئه‌و دەنگدانه،

 له پارله‌مانی دڵمدا

وەک نوێنه‌ری خۆشه‌ویستی،

وەریگرتی!

+نوشته شده در جمعه یکم خرداد 1388ساعت12:40توسط مه‌نسوور عه‌زیزی | |