|
به‌شی حه‌ڤده‌یه‌م!
سه‌فه‌ر! کاتی سه‌فه‌ر، هه‌رده‌م دڵم ته‌نگ بووه! نازانم بۆ؟ هه‌رده‌م که ویستوومه به‌ره‌و جێگه‌یه‌ک به‌ڕێکه‌وم، هه‌ستم کردووه شوێنێک، یادگارێک، که‌س یان که‌سانێک به جێدێڵم! له سه‌راپای باڵای ته‌مه‌نمدا که به‌م زووانه پێ ده‌نێمه ساڵێکی نوێتری، ئه‌وه‌نده‌ی وه‌بیرم بێت به‌رده‌وام له سه‌فه‌ر و جێگه گۆڕکێ و سنوور به‌زاندن و ماڵاواییدا بوومه و پێ به پێ له کاتی ماڵاواییدا بیرم له چرکه رابردووه‌کان و ته‌نانه‌ت چه‌ند چرکه‌ی رابردووی ده‌می ئێستام کردۆته‌وه و به‌رده‌وام له هه‌ر سه‌فه‌ر و ماڵاواییه‌کدا خه‌م باڵی خۆی کێشاوه به سه‌رما!
به‌شی شازده‌یه‌م!
تێڕامان! کات دره‌نگه و نه گزنگ سه‌روپرچی خۆی داشۆڕیوه و نه که‌ڵه‌باب به خه‌به‌ره و نه چۆله‌که جریوه‌ی له‌سه‌ر لق و پۆپی دره‌خته‌کانی به‌ر په‌نجه‌ره‌ی ژووری خه‌وه‌که‌ما ، لێوه دێت.
له‌گه‌ڵت ئه‌دوێم به‌شی پازده‌هه‌م ئازیزی بۆم ده‌زانی ،هه‌موو جارێک ته‌نیا خه‌مه‌کانم بۆ تۆ باس کردووه و که‌سێک بووی که له یه‌که‌م دڵته‌نگبوونمه‌وه نزیکترین که‌س بووی بۆ گوێگرتن له بێتاقه‌تی و ئازاره‌کانم و هاوکات که له گه‌ڵمدا گریاوی، دڵته‌نگییه‌کانی منت به قاقایه‌ک له‌بیرم بردۆته‌وه و جارێک به لاسایی کردنه‌وه‌ی منداڵێک و جارێکی دیکه به ره‌شکردنی ده‌ستوپلی خۆت و هه‌ندێک جاریش به قسه‌ی خۆشکردن و ده‌مولووت پێکه‌وه نانێکی کراوه، هه‌موو ئه‌و ساته ناخۆشانه‌ی وه‌بیرم هاتوونه‌ته‌وه، له بیرت بردووم!
به‌شی چوارده‌یه‌م! ناسینی تۆ!
له خۆما هه‌ڵتانده‌گرم بۆو رۆژه‌ی وا ده‌وروبه‌ری خاڵیم له بۆنی ئێوه، دامئه‌گرێت و له قووڵاوی دڵه‌ی مه‌نگم دوو دڵۆپه‌ی باڵا لیلک و ده‌ست نه‌رمونۆڵ، نه‌رمه نه‌رم له گه‌ڵ چاوه‌کانما ده‌که‌ونه ماڵاوایی!
له‌گه‌ڵت ئه‌دوێم! به‌شی سێزده‌یه‌م! ناسکیی گوڵ! وه‌ک چۆن په‌ڕه‌کانی گوڵ له‌ژێر نازپێدانه‌کانی قامکه‌کاندا ئه‌ژاکێن و سیس ده‌بن، وه‌ک چۆن ئه‌و ساتانه‌ی به هیوای گه‌یشتن به خۆشبه‌ختی تێ‌یان ئه‌په‌ڕێنین و له‌و کاته‌شدا که ده‌گه‌ین یان ناگه‌ین به‌و ئامانجه، بیری ئه‌و ساته له‌ده‌ست رۆیشتووانه ده‌که‌ینه‌وه،وه‌ک چۆن په‌له کردنه‌کانمان بۆ دیتنی خۆر، بیری ئه‌وه‌مان لێده‌ستێنێته‌وه که هه‌ست به جوانییه‌کانی شه‌و و چاوشارکێ سیحراوییه‌کانی ئه‌ستێره‌کان بکه‌ینه‌وه، ئاوه‌ها داستانی ئێمه له ده‌سپێکێکی پڕ ئاره‌زووه‌وه که‌وته لێژییه‌کی سه‌ره‌ونخوون!!
|
About![]()
Home
|