|
خه‌ریک بووم هه‌واڵێکم ده‌خوێنده‌وه! باوکێک کچه‌که‌ی خۆی به‌ردباران کرد و کوشتی!
کارمامزه سه‌رشێته‌که، نێچیرێ بووی نائاشنا به دڵه‌ی نێچیروانم! له شینکایی چاوه‌کانما گه‌رووی وشکم بۆ ته‌ڕیی هه‌ناسه‌کانی تۆ هه‌ڵخست! به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌کی وشکم تووش بوو! کانیاوێ بووی له روانگه‌ما هه‌ڵقوڵابووی، به‌ڵام چاوم به تۆوه بوو به لانکه‌ی تراویلکه!
ئه‌مشه‌و وه‌ره! ده‌زانم که زۆر دووری لێم! به‌م نیشانه ئه‌مشه‌و وه‌ره! ناو: ئاشقێکی وون! شه‌قام: ڤالنتاین! ژماره‌ی پلاک: 14ی 2 شاری: دڵ وڵاتی: عه‌شق
امشب بیا! می‌دانم فرسخها دوری! با این آدرس امشب بیا! اسم: عاشقی گمشده خیابان: ڤالنتاین شماره پلاک 14.02 شهر: دل کشور: عشق
لحظات اول ، اولین دیدار با تو امروز فرا می‌رسد! فرا رسیدنی ن‌و! فراموش کردن تمام خاطرات قبل از امروز و پیام پیک صبحدمی پر از طراوت و شادی!
زنوێری سه‌ر دوندی چیای دڵم هێشتا ته‌ڕه و تینوو تینوو لێوه‌کانم له‌و زنوێره هه‌رده‌م ته‌ڕه‌م تامه‌زرۆی خه‌نده‌یه‌کت ده‌که‌ن!
بستر آغوش من هنوز غرق در خون است! هنوز هم نشانه‌ی بی قراری را در چهره‌اش می بینی! اگر آمدی، اگر می خواهی بیایی، اگر قدم برداشتی، آرام بیا! آهسته قدم بردار، مبادا این دل نازک من که همچون جام شرابی که لبریز گشت و بعدها بر سر پرده‌ای سفید ریخت، شکسته شود.
شه‌و ده‌ستی له ملی به‌فر هاوێشتووه! هه‌ردوو سارد و تاریک! لامپه‌کانی سه‌رئه‌و شه‌قامه‌ی من پێیا تێده‌په‌ڕم، تروسکه له نێو چاوی ده‌موچاوی سارد و سڕی به‌فر ده‌ده‌ن! هه‌موو سروشت له رازانێکی سڕاویدا تلاوه‌ته‌وه!
به‌ستێنی ئامێزی من هێشتا خوێناوییه! هه‌نووکه‌ش ره‌نگ و بۆی نائارامییه‌کی پێوه دیاره! گه‌ر هاتی ، گه‌ر ده‌ته‌وێ بێی، گه‌ر هه‌نگاوت هه‌ڵگرتووه، ئارام وه‌ره و هه‌نگاو بنێ، نه‌وه‌ک بشکێ بۆ یه‌کجاری جامه شووشه‌ی ئه‌و دڵه‌م وا بوو به په‌یکێک و خه‌م له لێواریدا پێڵی دا و رژایه سه‌ر په‌رده‌ی سپی حه‌زێکی وون!
تابڵۆی یه‌که‌م: زوڵال و پاک ،وه‌ک سپیه‌تی ره‌نگی سپی!
ره‌وه ئاسکێکی یاخی، له بن په‌ردووی بیرکردنه‌وه‌م له تۆ، خرمه‌ی لاق و بۆنی ره‌و و تروسکه تروسکی چاویان به ئاسمانی بێ په‌ی ئاوا بوونا هه‌ڵیان گرتووم و شه‌ونزا و دووکه‌ڵانی دڵ بۆن و به‌رامی سووتانی ساته ئارام و بێ ئۆقره‌کانی منن!
چند روزی میشه در محور اندیشیدن و به تو ان‌س گرفتن ،درمانده و مبهمم! چرا به تو بیندیشم؟! چرا به من می اندیشی؟!
ئه‌ی ئاشنا، شه‌رمی ده‌سم، شه‌رمی چاوگهلمی له حه‌سره‌تی دیدارێکی نهێنیدا خنکاندگه! توند لێدانی هه‌ناسه‌ی من رێگای له زمسان به‌ستگه!
بڕگه به بڕگه‌ی داستانه‌که‌م تێده‌گه‌ن! له‌بیرتانه له نێو په‌ڕاوه‌که‌تانا جار جار له کاتێکدا چاوم له نێو چاوتان ئه‌بڕی، بۆم ئه‌نووسین، خۆشم ده‌وێن؟!
حه‌زم له‌و ساتانه‌یه له ژێر رێژنه‌ی باران یان نمه نمی ئه‌و دڵۆپانه بم که له شێته به‌هارێکا یان له خه‌زانه پاییزێکی دره‌نگدا له ئێواره ساتێکدا له‌سه‌ر شه‌قام، یان له بن بنارێکی ته‌مگرتووا به سه‌رما ئه‌بارن! له‌مێژه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌م تیا دروست بووه! له‌گه‌ڵ بارینی بارانا رۆحم بۆ زه‌مه‌نێکی دوور ئه‌گه‌ڕێته‌وه، له‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌دا یان دڵته‌نگم یان بیر له خه‌مه‌کانم ئه‌که‌مه‌وه یان ئه‌وه‌ی که‌سێک میوانی بیرمه و له چاو دانه به دانه‌ی ئه‌و دڵۆپانه‌وه به دوای سیمای ونبوویدا ده‌گه‌ڕێم!
هه‌ندێک جار که‌سێک هێنده به که‌سێکی دیکه‌وه ده‌به‌سرێته‌وه که بیری بوار به‌وه نادات ته‌نانه‌ت رۆحی خۆشی له‌و نزیکتر بێت به بوونایه‌تی خۆیه‌وه!
مرۆڤه‌کان به دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێن ئارامی به به‌رده‌وامی باڵ بکێشێت به سه‌ر بوونایه‌تیاندا و له سه‌رجه‌م گۆڕه‌پانه‌کاندا له‌و پێناوه‌دا بێوه‌ستان ده‌جووڵێن! هه‌ندێک به به‌رنامه وهه‌ندێکیشیان بێ به‌رنامه! به‌رنامه و پلان دارشتن بۆ ژیان، ئاسایش، هێوربوونه‌وه و سه‌رکه‌وتووانه ژیان به‌سه‌ر بردن ، له‌وانه‌یه ئاوات و ویسته‌کانی هه‌ر تاکێک بێت! هه‌ریه‌که‌و به شێوه‌یه‌ک ده‌یه‌وێت ئه‌و رێبازه وه‌به‌ر بدات!
مانگێک پێش ئه‌مساڵ له گێژه‌نه‌ی بیره ئاڵۆزه‌کانی خۆما، ده‌ردی دڵم له گه‌ڵ ئازیزترین هاوڕێما ده‌کرد! چاوه‌ڕوانی بووم هه‌رچی زووتره بێت و تاسه‌ی دووریم ده‌ست کاته ملی و ئۆقره ماڵی بێ ئۆقره‌یم پڕ کاته‌وه!
|
About![]()
Home
|